٢٩ نیسان ٢٠٢٠ - ١٣:٢٣
رێبەری باڵای ئێران پێداگری تایبەتی لە سەر کەنداوی فارس هەیە

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا ڕایگەیاند: رێبەری باڵای شۆڕش پێداگرییەکی تایبەتیان بۆ کەنداوی فارس هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەردار دەریاوان عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژە بە رۆژی نەتەوەیی کەنداوی فارس، ڕایگەیاند: کەنداوی فارس تایبەتە بە ئێمەی ئێرانی بووە و هەیە و جێی خۆیەتی یادی کەسانێک بکەین کە لە درێژەی مێژوو، گیانیان بەختی ئەو ناوچەیە کردووە.

ڕاشیگەیاند: رێبەری باڵا هەمبەر بە کەنداوی فارس دەمارگرژی و پێداگریی تایبەتیان هەیە و بەردەوام دەفەرموون دوورگەکانی کەنداوی فارس دەبێ بە ناوی سەرەکیان واتە فارورگان (بۆ دوورگەی بەنی فارور) یان بوومووسا (بۆ دوورگەی ئەبوو مووسا) بخوێندرێنەوە.

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا جەختیشی کرد: رێبەری باڵا لە کاردانەوە بە ئامادەبوونی هێزی بیانییەکان لە ناوچەدا فەرموویان "دادەنیشن و بیر لەوە دەکەنەوە کە ئێران نابێ لە کەنداوی فارسدا مانۆری سەربازی هەبێ؛ ئەوان لەوپەڕی جیهانەوە هاتوون لێرە مانۆریان هەیە و ئێمە نەمابێ! کەنداوی فارس یانەی هەمیشەیی ئێمەیە و ئێوە بگەڕێنەوە بۆ کەنداوی بەرازی خۆتان".

..............
340